ئایشەگوڵ دۆغان:
لە قۆناخی کۆتایی پرۆژەیاسای پڕۆسەی چارەسەریداین
ئایشە گوڵ دۆغان وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) رایگەیاند: کارەکان بۆ ئامادەکردنی رەشنووسی پرۆژەیاسای پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد گەیشتوونەتە قۆناخی کۆتایی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی:
ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە نێوەندگیری بۆ ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران ناڕاستە
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە، سەبارەت بەو ڕاپۆرتەی کە لە ۲۳ی تەمموزی ۲۰۲۶ لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاو کراوەتەوە باس لە نێوەندگیری بۆ ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران دەکات، دەڵێت ئەو ئیدیعایانەی تێیدا هاتووە بێ بنەمان و دوورن لەڕاستی.
نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە دیمەشق:
ئیرادەیەکی جیدی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا هەیە
عەبدولکەریم عومەر نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دیمەشق، ئاماژەی دا بە پێشکەوتنی پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەکانی حکوومەتی کاتیی سووریا و ڕایگەیاند دوو لایەن ئیرادەیەکی جیدییان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکان هەیە.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس لە دیمەشق:
پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی درێغی نەکەن لە پشتگیری گشتگیر بۆ گەلی سووریا
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس له پهیامێکدا له پلاتفۆڕمی ئێکس ڕایگەیاند، " لە سەردانێکی هاوسۆزیدا بۆ دیمەشق، پەیامەکەم ڕوونە: نەتەوە یەکگرتووەکان لە تەنیشت سووریا وەستاوە لەم ساتە یەکلاکەرەوەیەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەم کە هەموو هەوڵێک بدات بۆ پشتگیریکردنی گەلی سووریا.
کورتەی گرینگترین هەواڵەکانی ۴ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەشتان دەکرێت.
کد مطلب 2797624

نظر شما